لە غەززە چادرەکان لە گەرمای سووتێنەردا دەبنە دۆزەخ

لە غەززە کە دەربازبوون لە مردن تەنیا مردنێکی دیکە دەهێنێت، خێمەکان لە ژێر گەرمای سووتێنەردا دەبنە دۆزەخ، جیهان بێدەنگە و چاوی لەم کارەساتە مرۆییە کوێر دەکات.
گەلی غەززە ئەم هاوینەی لە ناو خێمەکان تێپەڕ دەکات. پەڵام گەرمای سووتێنەر ئێشێکی دیکەیە بۆ گەلی غەززە و تەنها شتێک کە دایکەکان دەتوانن بۆ منداڵەکانیان ئەنجام بدەن ڕژتنی فرمێسکە و هەتا ناتوانن قەترەیەکی ئاوی فێنکیش بۆ منداڵەکانیان بدۆزن.
ئەم چادرانە پەناگەی کاتی نین، بەڵکو پێیان دەوترێت "گۆڕ لە ژێر خۆردا". قوماشە تەنکەکە ناتوانێت ڕێگری لە گەرمای سووتێنەری خۆر بکات، هەناسەدان بۆ چەند کاتژمێرێک قورسە، فێنکایی شەویش تەنها خەونێکە.
کارەبا و ئاو ئێستا تەنها هیوایەکن؛ تەندروستی بیرەوەرییەکی دوور و دوورە؛ دەستڕاگەیشتن بە ئاو تێکۆشانێکی ڕۆژانەیە. مرۆڤەکان ناتوانن ئاوی پێویست بۆ خواردنەوە و شۆردن و پاککردنەوەی برینەکانیان بدۆزنەوە.
خواردنی یەک ژەم دەستکەوتێکی گەورەیە، منداڵان ئەو پارچە نانە بە خەزن دەزانن. ڕێکخراوە فریاگوزاریەکان دەتوانن پشتگیرییەکی سنووردار پێشکەش بکەن و پێویستییەکەش بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات.
ئوم محەمەد، پەنابەرێکی خەڵکی شاجەعییە، دەڵێت، "خێوەتەکانمان پەناگە نین، ئاگرین بەسەرماندا دەسوتێت". ئەبو وەسیم کە لە تەمەنی ٥٠ ساڵیدایە، دەشڵێت، "جیهان دەمانبینێت بەڵام نامانبینێت؛ ئێمە تەنها داوای شتێکی بچووک دەکەین، تەنها ئەوەندە بەسە بۆ ئەوەی هەست بکەین مرۆڤین."
هودای تەمەن ١٢ ساڵ لە ژێر سێبەری بتڵێکی ئاودا دەڵێت، "تەنها پەرداخێکی سارد ئاوم دەوێت، نامەوێت خوشکەکەم بەهۆی گەرماوە بمرێت."
پزیشکێکی خۆبەخش جەخت لەوە دەکاتەوە کە نەخۆشییەکانی ئاوچنیانی لەش بە خێرایی لە منداڵاندا بڵاودەبێتەوە، زۆرجار حاڵەتی بێهۆشبوون هەیە، وە دۆخەکە زۆر لەوە جددیترە کە لەسەر شاشە دەردەکەوێت.
غەززە چاوەڕێی مرۆڤایەتی و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان و میدیاکانە بێدەنگی خۆیان بشکێنن و دەستبەکار بن، داواش دەکات نەک هەر کارەساتەکە تۆماربکەن بەڵکو هەنگاو بۆ کۆتاییهێنان بە کارەساتەکە بگرنەبەر.
غەززە شتە لوکسەکانی ناوێت؛ تەنها ئاو و سێبەر و خواردن و کارەبای دەوێت. دەیەوێت بە بەها مرۆییەکان مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆکی ڤەنزوێلا رایگەیاند کە دامەزراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان داڕماون و وتی "لە بەرامبەر ئەو کۆمەڵکوژییانەی ڕۆژانە لە فەلەستین ڕوودەدەن، دامەزراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان هیچ بەهایەکیان نەماوە".
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٦ هەزار و ٦٤٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٤ هەزار و ١٠٥ کەس.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە لێکۆڵینەوەکانی دەستووری نوێ رایگەیاند، "دەمانەوێت دەستوورێک بهێنین کە لە ئاست خواست و چاوەڕوانییەکانی میللەتدا بێت بۆ ئەم میللەتە."